Advertisement
وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَسڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت ئەزیزان .
بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری خوا محەمەد ( درودی خوای لەسەر بێت ) ،
مزگەوتی نورسی هەڵدەستێت بەئەنجامدانی یادکردنەوەیەکی شایستە لە ڕۆژی شەممە ١٩-٩-٢٠٢٦
کاتژمێر ٤ی ئێوارە لەم ناونیشانەی خوارەوە ;
1630 Edinburgh Street, New Westminster, BC
هەر لەبەر ئەم یادە شایستەیە ( لەم مانگە ) دا دامەزراوەی نورسی چەند چاڵاکیەکی تر ئەنجام دەدات بەم شێوەی خوارەوە ؛
١- پێشبڕکێی لەبەرکردنی سورەتی ( مولک ) لە قوڕئانی پیرۆز بۆ هەر ئارەزومەندێک کە دەتوانێت بەشداری بکات وەکو ( Challenge ) ێک تا بەرواری ١٥-٩-٢٠٢٦ ناو نووسین بەردەوام دەبێت ،
وە لە ڕۆژی یادەکە لە ڕێکەوتی ١٩-٩-٢٠٢٦ لە لایەن دامەزراوەی نوڕسیەوە ( یەکەم و دووەم و سێیەم ) خەڵات دەکرێت.
٢- لە سەر پێشنیاری بەشێکی زۆر لە خانەوادە بەڕێزەکان هەر بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی محەمەد ( درودی خوای گەورەی لەسەر بێت ) ،
دامەزراوەی نوڕسی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی سەیرانێکی شایستە و گشتگیر بۆ خانەوادە خۆشەویستەکان بە شێوەی ( Potluck ) لە ڕۆژی ( یەک شەممە ) ڕێکەوتی ( ٦-٩-٢٠٢٦ ) کە دواتر لە شوێنی سەیران و پاڕکەکە ئاگادارتان دەکەینەوە.
٣- سەردانی کردنی چەند بەڕێزێک لە بۆرد و ئەندامان و کۆمیونیتی کوردی لە دامەزراوەی نورسی بۆ ستافی کەنیسە ی ( Unity of New Westminister ) لەم مانگەدا ، بە مەبەستی ئەنجامدانی بۆنەیەکی تایبەت و باسکردنی ( ژیانی پێغەمبەری خوا و گرنگی پێکەوە ژیان لە ئیسلامدا ) وە پێشکەشکردنی خواردن و شیرینی لە لایەن دامەزراوەی نورسیەوە.
شکۆداربێت یادی لەدایک بوونی پێشەوای موسوڵمانان.
دامەزراوەی نوڕسی لە کەنەدا
Advertisement
Event venue
1630 Edinburgh St, New Westminster, BC V3M 2W8, Canada
Tickets
Discover more events by tag
Parties in New WestminsterPotluck in New WestminsterFood-drinks in New WestminsterContests in New Westminster